هەدەپە بارەی هێرشکردنە سەر خێزانەکەی هولێر لە تورکیا هاتە دەنگ

لڤین:
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی هێرشکردنە سەر خێزانەکەی هولێر لە شاری مێرسینی لەلایەن چەند کەسێکی تورکەوە رایگەیاند ئەوە رووداو نەبوو بە ئەنقەست ئەنجامدرا.
لە جەند رۆژی رابردوودا لە شاری مێرسین چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر کە بە گەشتێک لەو ناوچەیە بوون.
لەوبارەیەوە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، ئەو هێرشە لە ئەنجامی رووداویک نەبوو، بەڵکو هێرشێکی بە ئەنقەست و نەتەوەپەستی بوو.
ئەو وتیشی لە سیاسەتی رژێمی تورکیاداهێرشکردنە سەر کورد بووەتە شتێکی ئاسایی و هەر بۆیە حکومەت لەبەرامبەر هێرشبەرەکان نەرم بووە.
بوڵدان دووپاتیکردەوە کە پێویستە حکومەتی تورکیا هێرشکاران سزا بدات و قەرەبووی ئەو خێزانە کوردە بکاتەوە.