ئەندامێکی یەکێتی لە بادینان دەستگیرکرا

لڤین:

كۆمیتەی 16ی ڕێكخستنی دینارتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لەلایەن دەزگایەكی ئەمنی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، ئەندامێكی كۆمیتەكەیان دەستگیركراوە.

كۆمیتەی 16ی ڕێكخستنی دینارتەی یەكێتی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە “زۆر بە توندی ئیدانەی دەستگیركردنی ئەندامی كۆمیتەكەمان ماموستا محەمەد ساڵح دەكەین كە لەلایەن دەزگایەكانی ئەمنی سەر بە پارتی لە ناوچەكە دەستگیر كراوە”

کۆمیتەکەی یەکێتی ئەوەشی راگەیاندووە، پارتی یەكەمجاری نیە كە بە بیانوی جیاواز كادر و لایەنگرەكانیان دەستگیر دەكات و دەشڵێت “ئەم كارە دەبێتە شێواندنی سەقامگیری لە ناوچەكە و هەرێمی كوردستان بە گشتی، لەبەرئەوە داواكارین بە زوترین كات ئازاد بكرێت”.

تائێستا لایەنە ئەمنیەكانی ناحیەی دینارتەی سەر بە ئاكرێ و بەرپرسانی پارتی لە بارەی دەستگیركردنی ئەو ئەندامەی یەكێتی هیچ رونكردنەوەیەكیان نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button