وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لڤین:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه، هەر بەرهەمێکی خۆماڵی سەربڕخانەکانی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکاندا هه‌بێت، بەساختە هه‌ژمار دەکرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: پێشترله 25 -4 – 2021 سه‌رجه‌م سەربڕخانەکان ئاگادار کراونەتەوە، کە بۆ خستنەبازاڕی بەرهەمەکانیان تا رۆژی 21-5- 2021، لەدوای ئەم بەروارە هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکاندا هه‌بێت، بەساختە هه‌ژمار دەکرێت.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دوای ئەوە دێت کە لەگەڵ وەزارەتی ژناوخۆی حکومەتی عێراقی رێکەوتوون بۆ ئەوەی پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی بکەن.
ده‌قی نووسراوەکەی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: