سەلەفییەكان لە سەقز بە چەقۆ و قەمە چەند كەسێكیان بریندار كرد

لڤین:

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، شەوی هەینی لە شەقامی “مەل قەڕەنی” سەقز گروپێکی سەلەفی بە بیانووی خواردنی مەشروب بە چەقۆ و قەمە هێرشیان کردووەتە سەر چەند کەسێک و بە سەختی برینداریان کردوون.

ڕوونیشیكردەوە، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا چەند کەسی مەدەنی بە سەختی بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان بە ناوی “هاوڕێ مەلەکی” ناجێگیرە.

ئەوەشی خستەڕوو كە چەند کەس لە سەلەفییەکانیش بریندارن کە سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

ماوەیەک پێش ئێستاش گروپە سەلەفییەکان لە گەڕەکی دارسێرانی شاری مەریوانیش هەر بەم بیانووە هێرشیان کردبووە سەر خەڵک و دوو کەسیان بریندار کردبوو.

هاووڵاتییەکیش کە لە نزیکەوە ئەو ڕووداوەی بینیوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی شەڕەکە بە ڕێكخراوەكەی ڕاگەیاند “ئەو کەسانە پێشتریش هەڕەشەیان لە من کردووە و وتوویانە سەرت لە جەستەت جیا دەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button