خێزانێکی سێ کەسی بەهۆی مەلە کردنەوە خنکان

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای سۆران رایگەیاندووە،’دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، خێزانێک سەردانی گەلی عەلی بەگیان کردووە بە مەبەستی گەشتکردن و سەیران، دوای ئەوەی دەست بە مەلە دەکەن لە نزیک کانی ماران دەخنکێن و لە ئێستاشدا تەنها تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە کە ناوی ( ت. ز ) و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی شنگالن”.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە،”ئەو خێزانە دانیشتووی بەحرکەی پارێزگای هەولێرن و لە ئێستادا گەڕان بە دەوای تەرمی باوک و منداڵەکە بەردەوامە و تەرمی دایکەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button