سەرتیپ جەوهەر:

دەبێ‌ گیراوانی بادینان ئازادبكرێن

لڤین:

ئەمریكا زۆر نیگەران و توڕەیە لە حكومەتی هەرێم بەتێوەگلاندنی ئەمریكا لەپرسی گیراوانی بادینان، هاوكات پێی راگەیاندوون دەبێ‌ دەستگیركراوانی بادینان ئازادبكرێن و لێبوردنی تایبەت-یشیان بۆ ئازادكردنی گیراوان رەتكردۆتەوە، بەوپێیەی ئەگەر بەلێبوردن ئازادبكرێن ئەوا تاوانەكانیان بەسەردا ساخ دەكرێتەوە.

ئەگەر ئەو پرسە بەزوترین كات چارەسەرنەكرێت، ئەوا پێشبینی دەكرێت سبەی ئەمریكا لەڕێی بەیاننامەیەك هەڵوێستی توند دەرببرێت. ئەوكاتە حكومەتی هەرێم و حوكمڕانان بەرپرسێتی لێكەوتەی ئەم دۆخەیان دەكەوێتە ئەستۆ.

یەكێك لەئەگەرەكان بۆ خۆ دەربازكردنی حوكمڕانانی هەرێم، كەمكردنەوەی سزای گیراوانە لەرێی گۆڕینی ماددەی تۆمەتباركردنیان لەقۆناغی راستكردنەوەی بڕیاری تەمیز بەجۆرێك سزاكانیان سوكتربكەن تا بتوانن ئازادیان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button