بەشێک لەو وێستگانەی کارەبای هەرێم کە کاریان پێ ناکرێت دەدرێن بە وەزارەتی کارەبای عێراق

لڤین:

دیار بابان، بەڕێوه‌بەری گشتی بەرھەمھێنان لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە، “بەشێک لە وێستگەکان کە ناتوانین کاریان پێ بکەین بە گوێرەی رێککەوتنێک دەیاندەین بە وەزارەتی کارەبای عێراق، بۆ ئەوەی بەکاری بێنن و نۆژەن بکرێنەوە و سوتەمەنییان بۆ دابین بکەن. هەر کاتێکیش پێویستمان پێی هەبێت وەری دەگرینەوە.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، ووتویەتی،”بە وەبەرهێنەرەکانمان راگەیاندوە، دەتوانن لەگەڵ حکومەتی عێراق رێک بکەون لەسەر ئەو وێستگانەی کار ناکەن، بۆ ئەوەی چاک بکرێنەوە و کارەبا بە حکومەتی عێراق بفرۆشن، تا ئەوکاتەی حکومەتی هەرێم دەتوانێت سوتەمەنی بۆ ئەو وێستگانە دابین بکات و وزەکەی دەگەڕێتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان.”

بەڕێوه‌بەری گشتی بەرھەمھێنان لە وەزارەتی کارەبا، ئاماژەی بەوەش کردووە،”بە دانانی پێوەری زیرەک، دەتوانرێت کارەبای دزراو و بەفێڕۆچو رێگری لێ بكرێت و ئه‌ وبڕه‌ كاره‌بایه‌ بۆ تۆڕی گشتی سودی لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button