سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە،” دوا بەدوای پەیامی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن تایبەت بە دووبارە كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگاكان و دەستپێكردنەوەی خوێندنی قوتابیان و خوێندكاران لە ناو پۆلدا لە رۆژی یەكشەممە ٢٠٢١⁄٥⁄١٦ دەست پێدەكات بۆ پۆلەكانی 1 تاكو 11 (جگە لە باخچەی منداڵان كە بەداخراوی دەمێنیتەوە)”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” پێویستە كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:

١- رۆژی شەممە ٢٠٢١⁄٥⁄١٥ ئامادەسازی بكرێت لە پاككردنەوەی قوتابخانەكان و ڕێكخستنی پۆلەكان و ئاگاداركردنەوەی مامۆستایان و قوتابیان لە كات و رۆژی دەوامی قوتابخانە .

٢- دابەشكردنی بەشەوانەكان و پرۆگرامی ڕێكخراو و كوتكراوە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە بەسەر مامۆستایان .

٣- دیاریكردنی رۆژانی دەوام و كاتەكەی بۆ قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان كە بە (تناوب) واتە رۆژێك نا رۆژێك دەبێت و قوتابی و خوێندكار تەنها 3 رۆژ لە هەفتەیەكدا دەخوێنێت .

٤- دابینكردن و كڕینی پێداویستییەكانی قوتابخانە و خوێندنگا و خۆپارێزی تەندروستی لە بڕە پارەی تەرخانكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كارگێری ناوەندەكانی خوێندن .

٥- ٢٠٢١⁄٦⁄٢٢ ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵ دەست پێ بكات و سەرەتای مانگی هاوین كۆتایی بەپرۆسەی خوێندنی 2020ـ2021 بێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button