گەنجێك خۆی بریندار كرد

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،” كاتژمێر ( ١١ )ی شەوی رابردوو گەنجێك بەناوی (ع. خ. ح) تەمەن ( ٢٩ ) ساڵ دانیشتووی گەڕەكی شەهیدانی قەزای قەڵادزێ بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێكرا بۆ سلێمانی”.

سەبارەت بە هۆکاری خۆ بریندار کردنەکە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەو هاوڵاتییە بەوتەی خۆی خەمی هەبووە و بەو هۆیەشەوە چەقۆی لەدەستی خۆی داوە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button