لە مانگی داهاتوودا پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران بەڕێوەدەچێت

لڤین:
لە مانگی داهاتوودا لە ئێران هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و لەو چوارچێوەیەدا لە بارەگای لیژنەی هەڵبژاردنەکان لە تارانی پایتەخت پێنج ڕۆژە پرۆسەی ناو نوسین بۆ خۆکاندید کردن بەڕیوەدەچێت .
لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە ناونوسین بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو لە ئێران دەستی پێکردووە و بڕیارە تا 26 و 27 مانگ بەردەوام بێت. ژمارەی دەنگدەران لە ئێران نزیکەی 59 ملێۆن و 310 هەزار و307 کەس دەبێت . هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە 28 ی ئایار تا 16 حوزەیران دەخایەنێت و 18 ی مانگ هەڵبژاردن دەست پێدەکات .
لە دیارترین ئەو کەسایەتیانەی خۆیان کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنەکان بریتین لە، عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، موحسین هاشمی سەرۆکی شارەوانی تاران، مەحمود ئەحمەد نەژاد سەرۆکی پێشوی ئێران، حسین دهقان وەزیری بەرگری پێشووی ئیران، چەندانی تر خۆیان کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنەکان.
بە پێی لێدوانی ئیسماعیل موسەوی وتەبێژی هەڵبژاردنەکان لە ئێران، ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان ناو نوس کردووە بۆ خۆ کاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەگاتە 130 کەس.