باشتر وایە ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر درەنگتر بەکاربهێندرێت

لڤین:
توێژەرانی بەریتانی لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە باشتر وایە ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر درەنگتر وەربگیرێت لەبڕی ئەو کاتەی کە بۆی دیاریکراوە.
زانکۆی بێرمینگهام ـی بەریتانی لە توێژینەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە باشتر وایە ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا درەنگتر وەربگیرێت، چونکە لەکاتی درەنگ وەرگرتنی، ژمارەی دژەتەنەکان 3 جار زیاتر دەبێت بەبەراورد لەگەڵ وەرگرتنی ژەمەکە لەماوەی سێ هەفتە.
پێشتر چەند وڵاتێک کە بەریتانیا و سعودیەشی لەخۆگرتبوو بریاریان دا ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا درەنگتر بکوتن بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی زیاتر فراوانبوونی ژەمی یەکەمی ڤاسینەکە.