قوباد تاڵەبانی دەچێتە ئەرمینیا

لڤین:
ئەمڕۆ هەینی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە وڵاتی ئەرمینیا و ماوەی سێ ڕۆژ لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.
لەسەردانەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتدا هەریەکە لە دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەریی قوباد تاڵەبانی دەکەن.
میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بەرە و ئەرمینیا گەشت دەکات و گەشتەکەی ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەرمینیا کۆدەبێتەوە.
مەبەستی سەردانەکەی تاڵەبانی كەڵكوەرگرتنە لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە بوارەکانی ئای تی، خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان، هەروەها سەردانی چەند سەنتەرێكی ئەكادیمی و پیشەیی دەكات”.