ئەمریکا ١٢٠ سەرباز و هاوڵاتی خۆی لە ئیسرائیل کشاندەوە

لڤین:
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەهۆی تووندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ١٢٠سەرباز و هاوڵاتیی خۆی لە ئیسرائیل کشاندەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ١٢٠ سەرباز و هاوڵآتی ئەمریکییان بە فرۆکەیەکی سەربازی لە جۆری C-17 بەرەو ئەڵمانیا کشاندووەتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکەی پێنتاۆن ئەو سەرباز و هاوڵاتیە ئەمریکیانە بە مەبەستی کۆبوونەوە بۆ مەشقی سەربازی لە ئیسرائیل بوون.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ئاڵۆزی لە نێوان گروپە فەڵيستینیەکان و ئیسرائیل زیادی کردووە و دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر توند کە میدیا جیهانیەکان بە گرنگییەوە باسی لێوە دەکەن.