مستەفا كازمی:

شەڕفرۆشتن بە دەوڵەت بەبێ نرخ نابێت

لڤین:

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی كابینەكەیدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، وتارێكی تەلەفزیۆنی پێشكەش کردوو، ڕایگەیاند،” هەندێك لایەن خۆیان دەنوێنن بەسەر دەوڵەتدا، هەڕەشەی پەلكێشانی عێراق دەكەن بۆ خوێن و شەڕی ناوخۆیی،بەڵام دەبێت هەموویان ئەوە بزانن شەڕفرۆشتن بە دەوڵەت بەبێ نرخ نابێت ئەمڕۆ بێت یان سبەی”.

ئاشکرایشی کرد،”بكوژانی ئیهاب وەزنی لە كەربەلا هەمان چارەنووسی بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدیان لە بەسرە هەبێت و دەستگیر بكرێن”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەیش، ووتی،”حكومەتەكەی هەموو توانایەك بۆ سازكردنی هەڵبژاردن دەخاتە گەڕ و 10 ئۆكتۆبەری ئەمساڵیان وەك دوا وادە دیاری كردووە”.

سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی، ڕوونیکردەوە، “لە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێشتر تەنها قسە هەبوو، تا ئەم حكومەتە هات، سەرباری هەموو رێگرییەكانیش ئەم حكومەتە لەماوەی یەك ساڵدا هێندەی ١٧ ساڵ كاری كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

كازمی باسی لەوەشكرد پرۆژەیەكی چاكسازییان دەستپێكردووە (وەرەقەی سپی)، بودجەیان داڕشتووە بۆ ٢٠٢١، دەستیان بە دانانی بودجەی ساڵانی ٢٠٢٢_ ٢٠٢٣ كردووە.

سەرۆك وەزیران وتیشی “سه‌ره‌ڕای تەحەداكانی په‌تای كۆرۆنا، حكومه‌ت پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له‌ كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردودا، سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌هێز كردوه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌چه‌كی ده‌ستی گروپ و هێزه‌ چه‌كداره‌كان گرتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شانه‌ نوستوه‌كانی داعش پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستهاتوه‌”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button