قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق هەڵگيرا

لڤین:

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،”بڕیاردراوە بە راگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە بەغداو سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە رۆژانی جەژن و دواترداو پەیڕەوكردنی قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار لە سەعات ( ٩ )ی ئێوارەوە بۆ ( ٥ )ی سەرلەبەیانی لە سەرجەم رۆژانی هەفتەدا”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەد اهاتووە،” مۆڵ، چێشتخانە، كافتریا، سینەما، هۆڵی بۆنەو ئاهەنگەكان، مەلەوانگەو شوێنی مەساج، تەنها لەماوەی پشوی جەژندا بەداخراوی دەمێننەوەو لە رۆژی ( ١٧ )ی ئەم مانگە رێگەی بە كردنەوەیان لە سەعات ( ٥ )ی بەیانییەوە بۆ ( ٨:٣٠ ) خولەكی ئێوارە دەدرێت جگە لە هۆڵە بۆنەكان و سینەما و مەلەوانگەو شوێنەكانی مەساج نەبێت كە بەداخراوی دەمێننەوە”.

هەروەها”بڕیاردراوە بە قەدەغەكردنی نێرگەلە لە چێشتخانەو قاوەخانەو كافتریاكان و شوێنەكانی دیكە، ئەوەشی سەرپێچی بكات شوێنەكەی بۆ ماوەی 90 رۆژ دادەخرێت”.

یەكێك لە بڕیارەكانی دیكە ئەوەیە كە،” ئەو كەسانەی لەكاتی بەكارهێنانی ئامڕازەكانی گواستنەوەدا دەمامك نەبەستن غەرامە دەكرێن و هەروەها گەشتی بەكۆمەڵی نێوان پارێزگاكان قەدەغە دەكرێت”.

سەبارەت بە دەوامی فەرمانگەکانیش بڕیار دراوە کە،”دەوامی رەسمی لە سەرجەم فەرمانگەكان جگە لە دامەزراوە تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان لە ( ١٧ )ی مانگەوە بۆ ( ٢٠ )ی مانگ رادەگیرێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button