لە روباری چۆمان تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

لڤین:

موقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، لە راگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاند،”ئەمڕۆ ( پێنجشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ ) ئاگادار کراینەوە، کە تەرمی هاوڵاتییەک، بەناوی (موزەفەر مستەفا) لەدایکبوی ( ١٩٩٣ ) و خێزاندار، خەڵکی گوندی گوندەژۆر، دانیشتوی قەزای چۆمان، لەناو روبار و لە نزیک گوندی “کەورتە”ی سەر بە قەزای چۆمان دۆزراوەتەوە.”

وتەبێژەکەی پۆلیس، ئاشکرای کردووە،”پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە لێکۆڵینەوەیان لەم روداوە دەست پێکردوەو لە زانیاریی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button