وەزیری پێشمەرگە:

لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتۆتە ئاراوە

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ( پێنجشەممە،١٣ی ئایاری ٢٠٢١ )، ڕایگەیاندووە،” شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری فەریق جەمال محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئەرکان و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لەرۆژهەڵاتی موسڵ کرد، و لەدەستپێکی سەردانەکەدا، میحوەری باشیکیان بەسەر کردەوەو لەلایەن (موسا گەردی) بەرپرسی میحوەری باشیک پێشوازیان لێکرا”.

ئاماژە بەوەدراوە کە،”لە کۆبوونەوەیەکەدا وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: شەونخونی قارەمانێتی ئێوە هەرگیز لە یادناکرێت، بەو پێیەی هەمیشە هەوڵەکانتان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە”.

لە وێستگەی دوەمی سەردانەکەیدا، وەزیری پێشمەرگە میحوەری خازرـ موسڵی بەسەرکردەوەو لەلایەن لیوا عەزیز وەیسی، بەرپرسی میحوەری خازرەوە پێشوازی لێکرا.

هەروەەها هاتووە،”لەو سەردانەدا، وەزیری پێشمەرگە سەرجەم خاڵەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی لەو میحوەرە بەسەر کردەوەو ڕایگەیاند: جێگەی دڵخۆشی ئێمە و هەموانە هێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە روی تیرۆریستان بەهێزو توکمەیە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە،”لە کۆتا سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لەچیای زەرتک، وەزیری پێشمەرگە، داوایکرد جەژن بکرێتە هەوێنی نزیککردنەوەو رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پشتگیری و پاڵپشتیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە ببێتە سەنەدی بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگەو بونیاتنانی هێزێکی نیشتمانیی سەربەخۆیانەی سەربازی سەردەمی”.

وەزیر ڕایگەیاندووە،” دۆخی ئێستا وا دەخوازێت هەموان هاوکارو هەماهەنگی پێشمەرگە بن، بۆ ئەمەش داوایکرد پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی و سەربازی هەمەلایەنەی پێشمەرگە بکرێت”.

وەزیری پێشمەرگه ئاشکراشی کردووە،” ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتۆتە ئاراوە، جێی بایەخەو هیواخوازن بگاتە رێککەوتنێکی گشتگیر و کۆنکرێتی، کە زامنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەو تێکشکانی تەواوەتی تیرۆریستانی لێدەکەوێتەوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button