نرخی نەوت دابەزی

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی، ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 67.57 دۆلار دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بۆ 64.28 دۆلار دابەزیوە.

سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی، رۆیتەرز تەشەنەسەندنی شەپۆلی كوشندەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هیند بە یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی خواست لەسەر نەوت و لە ئاكامیشدا بە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت ناوبردوە كە ئەو وڵاتە سێیەم گەورەترین هاوردەكاری نەوتە لەسەر ئاستی جیهان.

هەروەك ئاماژەی بە كەوتنەوەكاری هێڵێكی سەرەكی بۆری نەوتی ئەمریكی، وەك هۆكارێكی دیكە بۆ دابەزینی نرخی نەوت كردوە، كە بۆ ماوەی شەش رۆژ بو لەدوای هێرشێكەوە كاركردنی ئەو هێڵە راگیرابو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button