لە چەمچەماڵ ئەندامێکی داعش دەستگیرکرا

لڤین:

کۆلۆنێل وەین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا ڕایگەیاند،” هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتیی کەسێکیان لە چەمچەماڵ دەستگیرکردووە کە پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە هەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆر هەموو هەوڵێکیان بۆ کۆتاییهێنان بە داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق چڕ کردووەتەوە.

لە چەند هەفتەی رابردوودا شانە نوستووەکانی داعش دەستیان بە پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووەتەوە و لە دواین رووداویشدا کاتژمێر ١٠ی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری ناحیەی زینانە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک بەناوی موحسین حاجی حسێن کە باوکی چوار منداڵ بوو، شەهید بوو و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button