پلەكانی گەرما لەهەرێم بەرزتر دەبنەوە

لڤین:
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەی بەگشتی پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەرزتر دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ و بەرزترین پەلەی گەرمای تۆمارکراوی لە چەند خشتەیەکدا خستەڕوو.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و لەهەندێك ناوچەی شاخاوی كوردستان نمە باران ببارێت، ئەوەش لەكاتێكدایە كە پلەكانی گەرما هێشتان بەرزتر دەبنەوە.