لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لەمساڵدا دابەزی

لڤین:
بەهای لیرەی تورکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و لەسەدا یەکی نرخەکەی لەدەستدا و بۆ نزمترین ئاستی دابەزیی.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینییوە و 0.8%ی نرخەکەی لەدەستداوە.
ئاژانسەکە ڕوونیشیکردوەتەوە هۆکاری دابەزینی بەهای لیرەی تورکی پەستانەکانی سەرییەتی بەهۆی هەڵاوسانەوە لە ئەمریکا، بەهۆیەوە 8.4910 لیرە بەرامبەر یەک دۆلارە، ئەوەش نزمترین ئاستە کە ئەو دراوە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە بە خۆیەوە بینیوە.
ڕۆژی چوارشەممە داتاکان ئەوەیان پیشانداوە کە نرخی بەکاربەران لە ئەمریکا لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بازی داوە و ئەوەش خێراترین بووە لەماوەی 12 ساڵدا، بەهۆی ئەو داتایانەش نرخی دۆلار بەرامبەر دراوی بازاڕە تازەپێگەیشتووەکان بەرز بووەتەوە.