دەستڕێژی گولـلە لە ژن و پیاوێک کرا

لڤین:

لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، دەستڕێژی گولـلە لە ژن و مێردێک کراو، لە ئەنجامدا ژنەکە گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بریندار بوو.

لە بارەی ڕووداوەکەوە عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك، ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك بووە و دەستڕێژی گوللـە لە ژن و مێردێک کراوە و لە ئەنجامدا ژنەکە گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەشی بریندارە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك، ئاماژەی بەوەشدا کە رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و لەئێستاشدا هاوسەری ژنەکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و تۆمەتبارەکانیش دەستنیشان کراون و گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button