لاهور شێخ جەنگی سەردانی خێزانی شەهید موحسینی کرد

لڤین:
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، سەردانی خێزان و منداڵەكانی شەهید موحسین حاجی حسێن ئەو پێشمەرگەیەی پێرێ شەو بەدەستی داعش شەهید بوو کرد.
بەیانی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەردانی خێزان و منداڵەكانی ئەو پێشمەرگە شەهیدەی کرد و هاوخەمی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە دووپاتکردەوە.
شەوی 11 لەسەر 12ی ئەم مانگە لە سنوری ناحیەی زنانەی نزیک کفری، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئاکامدا پێشمەرگەیەک بەناوی موحسین حاجی حسێن شەهید بوو.