صلاح الدين محمد بهاء الدين:

لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان پرسیار لەسەر دامەزراوەی دادوەری پەیدابوە

لڤین:

لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی چەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بڵاوی کردەوە، صلاح الدين محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ڕایگەیاندووە،” هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە موسڵمانانی جیهان بەگشتی و گەلی ئیمانداری كوردستان بەتایبەت پیرۆز ئەكەم”.

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە،” وێرای بوونی چەند خاڵێكی دڵخۆشی وەكو:
• مزگەوتەكان ئاوەدانن و چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەجوانی و شەوقەوە پێشوازیان لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان كرد.
• دەیان دەزگای خێرخوازی لەچالاكیدایە بۆ بەدەمەوەچونی هەژاران و بێ باوكان و لێقەوماوان كە دیاردەیەكی هێجگار دڵخۆشكەرەوشایانی سوپاس و پێ زانینن..
• بە سوپاسەوە بۆ كەرتی تەندروستی و دەزگا پەیوەندیدارەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمدا لە ژێر كۆنترۆڵدایەو پرۆسەی چارەسەرو ڤاكسین بەردەوامە..

ئەمینداری یەکگرتووە، لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە،” جێگەی داخ و ئەسەفە لەم ماوەیەدا و لەم بۆنە پیرۆزانەشدا چەندین حاڵەتی نەخوازراو دەبینین وەكو:
1/ كێشەی دارایی هاوڵاتیان و سەختی بژێوی و بڕینی مووچەو بێ كاری و ناسەقامگیری ئابوری هەر بەردەوامە..
2/ لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان پرسیار لەسەر دامەزراوەی دادوەری پەیدابوەو ئازادی بیروڕاو فرەیی و ڕۆژنامەوانی كەوتووەتە ژێر پرسیارەوە..
3/ سەرهەڵدانی هەندێ حاڵەتی دزێوی سوكایەتی بەئاین و نەریت و ئادابی گشتی كۆمەڵگە بوونی هەیە..
4/ مەترسی هەڕەشەی ئەمنی و سەرهەڵدانەوەی داعش و شەڕی خوێناوی سنورەكان و ئاوارەبونی گوندەكان لە ئارادایە..
5/ كێشەی داگیركاری قودسی پیرۆز لەدۆخێكی هەڵكشاودایەو لەم مانگە پیرۆزەدا أقصای پیرۆز بەر هێرشی سوپای داگیركەری ئیسرائیل كەوتووە..

هەروەها هاتووە،” خوێندنەوەی دۆخەكە لەهەردوو ڕەهەندەكەوە ئەوە ئەسەلمێنێ كە خولی روحی و عیبادەتی ڕەمەزان توانیویەتی كەشێكی ئارام لەسەر دڵەكان و لەمەیدانی كۆمەڵایەتی و هاوكاری ناوخۆیی كۆمەڵگەدا بەرپا بكات، بەڵام دەخوازێ حكومەت و حكومڕانانی وڵات بەرپرسانەتر كار بۆ چارەسەری كێشەو ئاریشە سیاسی و ئیداری و داراییەكان بكەن”.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە،” بۆیە دەخوازین هەمولایەكمان لەئاستی بەرەكەت و جوانیەكانی ڕەمەزان و جەژنەكەیدابین و پێكەوە دەستباری یەكتربین بۆ خزمەتی گەلەكەمان و چارەسەری كێشەكان و ڕێگرتن لە هەڕەشەی مەترسیەكان”..



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button