لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەی زەوییەكانی ٨ی حەسارۆك چارەسەر دەبێت

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،”ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی زەوییەکانی 8ی حەسارۆکی لە شاری هەولێری کرد”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر ، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەويیانە بۆ سەرۆکی حکوومەت خستەڕوو، سەرۆکی حکوومەت لە وتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەست پێ دەکات”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە، لە شوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا ، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەست پێبکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button