پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی:

بەهۆکارێکی نادیار دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتان

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەنراوێکیدا ئەمڕۆ ( چوارشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ )، ڕایگەیاند،” لە شاخی ( گردە رەش) لە سنووری گوندی بەرگورد ئاگرێکی فراوان کەوەتەوە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،”لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆل کراوە و کوژاتەوە و مەزەندە دەکرێت به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ دوو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی، هەروەها نزیکەی ( ٢٠ ) دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button