عەلی باپیر: وڵاتانی عەرەب شەهامەتیان هەبوایە پەیوەندییەکانییان لەگەڵ ئیسرائیل رادەگرت

لڤین:
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بارەی ئاڵۆزیەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل رەخنە لە وڵاتانی عەرەبی دەگرێت و دەڵێر ئەگەر شەهامەتیان هەبوایە پەیوەندییەکانییان لەگەڵ ئیسرائیل رادەگرت.
عەلی باپیر، لەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزیەکانی نێوان فەڵيستین و ئیسرائیل رەخنەی توند لە وڵاتانی موسڵمان دەگرێت و دەڵێت “دەبێت مسوڵمانان زیاتر بگەڕێنەوە بۆ ئیسلامییەتی خۆیان، ئەگەر بیانەوێت زیاتر نیشانەی پرسیاریان نەکەوێتەسەر و زیاتر کەڕامەتیان نەوڕوشێت، پێویستە هەڵوێست وەربگرن، ئەوەشدەخاتەڕو کە هەڵوێست وەرگرتن هەر ئەوەنیە کە ئیدانەی کردارەکە بکرێت، بەڵکو ئەگەر دەوڵەتانی عەرەبی شەهامەتیان هەیە ئەوا پەیوەندییەکانییان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی هەڵپەسێرن و یارمەتی مەزڵومە فەڵەستیانییەکان بدەن”.
سەرۆکی کۆمەڵ باسی لەوەشکردوە “ئەو قەوارەیە ناتوانێت بەردەوام بێت، مەگەر بە زەبر و زەنگ، چونکە لە بنەڕەتدا بەشەر دروست بوە، وا پێدەچێت کە ئەمریکا و ئەوروپا کاریان پێی هەبێت و هەندێک ئامانجی پێ دەپێکن و فشار لەسەر هەندێک دەوڵەت دروست دەکەن”.
لەبارەی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبیشەوە، عەلی باپیر رونیکردەوە “هەڵوێستەکان هیچ نین و هەمووی بریتییە لە رەخنەگرتن و ئیدانەکردن، بەڵام هێشتا لەم بێدەنگییەی هەرێمی کوردستان باشترە، هەرچەندە لە ئاستی پێویستیشدا نین و ئەگەر بیانەوێت هەڵوێست وەرگرن، پێش هەموو شت ئەو دەوڵەتانەی کە بارودۆخیان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ئاساییکردوەتەوە ئەوا دەبێت بگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفڕ، هەروەها با بێنن ئەو هەمو هاوکارییەی جولەکە کە دەیکەن وەک بازرگانی و مامەڵەکردن و نەوت پێفرۆشتن ئەوا بێن ئەم جۆرە پەیوەندییانە رابگرن، نەک هەر لەگەڵ جولەکە بەڵکو لەگەڵ ئەمریکا هەڵوێست وەربگرن”.