زیاد جەبار: حکومەتی هەرێم دەتوانێت موچە بە بێ لێبڕین دابەش بکات

لڤین:
سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، به‌داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین موچه بدات.
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان لە لەدیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌م نرخی نه‌وت له‌بازاڕدا به‌رزبوویه‌وه هه‌م داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانیش به‌ره‌و زیادبوون چوو.
ئەو باسی لە پشتیوانی خۆیان کرد بۆ دانوستانەکانی هەرێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند “دوای په‌سه‌ندکردنی زیاتر له‌مانگێکه هێشتا یاساکه نه‌که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که نه‌که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردن به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان.”
زیاد جەبار وتیشی “ئه‌وه‌ی ئێمه پرسیارمان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه و من خۆم به‌دواداچونم بۆکردووه ئه‌وه‌یه که ده‌بوایه وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی بچن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی عێراقی ڕێککه‌وتن بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌مانیش به‌شێک بن له‌و ڕێنماییانه‌ی که‌ده‌رده‌چێت، له‌وکاته‌دا ئه‌و بابه‌تی ڕێککه‌وتنه ئه‌وه‌ی ئێمه زانیمان دوو پێشنیار هه‌بوو، پێشنیارێکیان ئه‌وه بوو دیاره ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله‌ی که ڕۆژانه به‌نرخی سۆمۆ ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان بیداته ناوه‌ند یه‌کێکی تریان ئه‌وه بوو که نرخه‌که‌ی ده‌یه‌وێت ڕۆژانه یان مانگانه ئه‌م پاره‌یه بگاته حکومه‌تی عێراقی ڕاده‌ست بکرێت و پاشان پشکی هه‌رێمی کوردستان بگاته هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌غداده‌وه به‌ڵام پێشنیارێکی تر یان بیرۆکه‌یه‌کی تر ئه‌وه بوو که یه‌کسه‌ر لێده‌رکردن بێت ئه‌وه مانگانه پاره‌که‌ی دیاره بۆنموونه له‌م مانگه‌دا سۆمۆ به‌چه‌ند نه‌وتی فرۆشتووه.”
زیاد کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانیشە ڕایگەیاند “ئه‌وکاته‌ی که وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاتنه په‌رله‌مانی کوردستان جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری دارایی و وه‌زیره‌کانی تریش هاتن پرسیاری ئه‌وه‌مان لێکردن ئه‌وان ئه‌وکاته پێیان وتین به‌م نزیکانه وه‌فدێکی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌چێت بۆ به‌غداد به‌ڵام هه‌تائێستا ئه‌و وه‌فده نه‌چووه ئه‌وه‌ی من بزانم ئه‌وکاته ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌کرد وه‌زاره‌تی دارایی پێیان بڵێت که‌ی وه‌فده‌که بێت ئه‌مه تائێستا له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ته‌وه، ئێمه جه‌ختمان له‌وه کردۆته‌وه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێویسته پابه‌ندبێت به‌ڕێککه‌وتنه‌که پێویسته پابه‌ندبێت به‌یاساکه، ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه تائێستا به‌ئێمه‌یان وتووه له‌مه‌سه‌له‌ی هونه‌ریدا ماوه‌ته‌وه پێموایه ئێستا حکومه‌تی عێراقی پێرێ شتێکی واهه‌بووه که پشکی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت و چاوه‌ڕێین.”
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی وت” پاساوی حکومەتی هەرێم بۆ لێبڕینی موچە له‌ئێستادا بیانووه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا هه‌یه یاسای بودجه له‌عێراقدا بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.”
وتیشی” به‌ڵێ به‌داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین موچه بدات، من ده‌ڵێم پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگه‌ی پێشوو حکومەت موچه بدات ئێمه به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندراومان بڵاوکردۆته‌وه و یاداشتمان داوه به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که حکومه‌ت ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین موچه بدات.”