ترەمپ بەهۆی شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیل رەخنە لە بایدن دەگرێت

لڤین:
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، جۆو بایدن تۆمەتبار دەكات بەوەی وەك پێویست پاڵپشتی لە ئیسرائیل ناكات و بە ” لاواز” ناوزەندی دەكات، كە بووەتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری لە جیهان.
دۆناڵد ترەمپ، لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ئاڵۆزیەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل رایگەیاند ” لەسەردەمی بایدندا، جیهان توندوتیژی زیاتری بەخۆیەوە بینیووە،ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لاوازە و كەمتر پاڵپشتی ئیسرائیل دەكات، ئەم دوو هۆكارە بووەتە هۆی زیاتر بوونی هێرشەكان لەسەر هاوپەیمانەكانمان”.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، كاتێك لە پۆستی سەرۆكایەتی بووم، سەرۆكایەتیەكی ئاشتیمان ناسی، چونكە دوژمنەكانی ئیسرائیل باش تێگەیشتبوون كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەو پەڕی توانایەوە پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەكات، كاتێك ئیسرائیل رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە كاردانەوەكانمان توندو خێرا دەبێت.