بینای پارێزگاری هەولێر خراوەتە رەهنەوەو دەفرۆشرێت

لڤین:

هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بابەتێکی نوسیوە بە ناونیشانی ،” داخ بۆ پایته‌خته‌كه‌م كه‌ بینای پارێزگاره‌كه‌شی ده‌فرۆشن”.

هەروەها ئاشکرای کردووە،”لە پارێزگای ھەولێر چەند جێگایەکی ستراتیجی و دێرینی شاری قەڵاو مناره خرایە رەھنەوەو دەفرۆشرێت و لیژنەی خەمڵاندنی بۆ دروستکراوە، بەدڵنیایی ئه‌م هه‌نگاوه ئابڕوبه‌ره، بەسودی چەند وەبەرھێن و کۆمپانیایەکی حزبی دەشکێتەوە،و كۆمه‌ڵێك حاشیه‌ی نوێیش له‌ سایه‌یدا دروست ده‌بن.

هەروەها ڕایگەیاندووە،”ئه‌و بینایانه‌ی كه‌ مۆڵكی گشتین و له‌سه‌ر راسپارده‌ی عه‌قڵی حزب بۆ قازانجی باوكانی حزب بڕیاره له‌ هه‌ولێر بفرۆشرێن بریتین له:
١-بینای پارێزگای ھەولێر
٢-سایلۆی ھەولێر لەسەر (٦٠) مەتری
٣-خانوەکانی مەعمەل نەسیج / خواروی ناوچەی پیشەسازی ھەولێر و قۆناغی دوای ئه‌وه‌یش چه‌ندین موڵكی گرانبه‌های تر تاڵان فرۆش ده‌كرێن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”دەست بردن بۆ فرۆشتنی ئەو جێگایانە کە یادگاری بۆ دانیشتوانی ھەولێر ھەیە و موڵكی نه‌وه‌كانی رابردوو و ئیستا و ئاینده‌ن، شەرمەزاریەکی دیکەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمە و ده‌یخاته سه‌ردێڕی گینیسی شكسته‌كانه‌وه”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button