وەزارەتی ئەوقاف:

پێنجشەممە یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە

لڤین:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە،”ئەمڕۆ سێ شەممە ١١/ ٥ / ٢٠٢١ بەرامبەر بە ٢٩ / ڕەمەزانی ١٤٤٢ی کۆچی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی ( چەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ) کۆبووەوە و بە پشت بەستن بە بەڵگەی شەرعی و زانستیەکانی بینین مانگ و هەماهەنگیمان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکانی تایبەت بە چاودێری کردنی بینینی مانگ لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لەبەر نەبوونی بەڵگەی شەرعی پێویست دەرکەوت کە مانگ بەبەڵگە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان نەبینراوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”بۆیە لیژنەی بینینی مانگ ڕایدەگەێنێت، کە سبەی چوار شەممە ١٢ / ٥ / ٢٠٢١ زاینی تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، دووسبەی پێنج شەممە ١٣ / ٥ / ٢٠٢١ یەکەمین ڕۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button