عەلی حەمەساڵح:

بەھۆی دابین نەکردنی پارەوە سەدان ھەزاران درەختی سلێمانی لەبەردەم مەترسی وشک بونە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا ە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوو، عەلی حەمەساڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندووە،” بەھۆی دابیینەکردنی یەک ملیار دینارەوە سەدان ھەزاران درەختی سلێمانی لەبەردەم مەترسی وشک بونە”.

هەروەها ڕایگەیاندووە،”ڕێژەی درەخت و سەوزایی لە سلێمانی لە ئاستێکی زۆر باشدایە، بەڵام بەھۆی دابیننەکردنی یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ئاودان مەترسی وشکبونی سەدان ھەزار درەخت ھەیە”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،”ئێستا نوسراوی تەرخانکردنی ئەم پارە لە وەزارەتی دارایەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران. داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە کە ئەم پارە تەرخان بکات”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”لە سنوری سەرۆکاتی شارەوانی سلێمانی، ٦٥٠ باخچەو ١٢ و پارک ھەیە، لەگەڵ ھەواری شار، ٣٠ بلوار ھەیە، ٣ ملیۆن دار ھەیە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداریش دراوە کە،”بەھۆی یەک ملیار دینارەوە ئەوەی ساڵانێکە بونیاددراوەو بەھایەکی زۆر گەورەتری لە پارە ھەیە خەریکە لە نێو دەچێت”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”لێرەوە ڕایدەگەیەنم ئەگەر لە زووترین کاتدا ئەم پارەیە دابیننەکرێت لەلایەن حکومەت و ئەوانەی دەسەڵات و زەوی ئەم شارەیان بەدەستە، ناھێڵین ئەم دارانە وشک ببێ، توانای خۆمان زۆر سنوردارە بەڵام لە پێناو ئەم درەختانەدا سواڵ دەکەین و ناھێڵین وشک ببێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button