بەغدا سەرجەم دەروازەکانی بۆ گەشتیاران لەگەڵ هەرێم دادەخات

لڤین:
تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ ( سێشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند، “قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ لە کاتژمێری 12ی ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەهەموو شارەکانیی عێراقدا”.

ئاماژەی بەوەیشدا،”زنجیرەیەک بریارە لەلایەن حکومەتەوە دەرکراوە کە دەبێت لەو ماوەیەدا جێبەجێبکرێت کە هەر هەمووشیان پەیوەندی بە ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆناوە هەیە”.

سەبارەت بەو گەشتیارانەی کە بەنیازی سەردانی هەرێمن،خەفاجی ڕوونیکردەوە، “قەدەغەی گەشتی هاتوچۆ گەشتیاران لەڕێگەی کۆمپانیاکانیی گەشتوگوزار دەگرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق، دەروازە سنورییەکان بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرین تەنها ڕێگە بە گواستنەوەی کەلوپەلە بازرگانی وخۆراکییەکان دەدرێت لەو دەروازانەدا”.

وتیشی، “ڕێگە دراوە نانەواخانەکان و فرۆشگاکانی بابەت خۆراکییەکان کراوە بن تاکاتژمێر 7:00ی ئێوارە، ڕاگەیەندکاران و کارمەندانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەخشراون لەرێکارەکانی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ”.

تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کاتی بەخاکسپاردنی مردوویەک تەنها ڕێگە بە دوو ئۆتۆمبێل دەدرێت بۆ ئەوەی تەرمەکە بەرن بۆ گۆڕستان، ڕێگە بەکۆبوونەوەی زیاتر نادرێت”.

وتەبێژەکەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، “هەموو ئەو ڕێگایانەی کە عێراق دەبەستێتەوە بە هەرێمی کوردستان دادەخرێن وهەموو دەروازەکانی پایتەختیش دادەخرین، نێوانی هەردوو بەشی کەرخ ورەسافەی شاری بەغداش بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرێت تەنها دوو پرد لەنێوان ئەو دوو کەرتەدا دەمێنێتەوە بەکراوی ئەوەش بۆ هاتوچۆی لە ناکاو”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button