نەتەوەیەكگرتووەكان:

ژمارەیەك دەستگیركراو بە هەندێك تۆمەت تۆمەتباركراون جێگای نیگەرانی ئێمەن

لڤین:

لە وتەیەكدا لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق ئەمڕۆ ( سێشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ ) دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند، ڕایگەیاند،” لەماوەی ڕابردوودا چەند ڕێككەوتنێك لەنێوان هەردوولا كراون، بەڵام هێشتا ماوەی ڕێككەوتنەكان بە چارەسەر بگەن”.

سەبارەت بە بوودجە، ووتی،” هەردوو حكومەت لەسەر بودجە گەیشتنە ڕێككەوتنە، بەڵام وردەكاری جێبەجێكردنی ماوەتەوە و هەردوولا یەكتر بە جێبەجێنەكردنی ناوەرۆكی یاساكە تۆمەتباردەكەن”.

پلاسخارت، لە بارەی هەرێمەوە ئاماژەی بە دەستگیركراوانی بادینان كرد و وتی،”سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین دۆخی ژمارەیەك دەستگیركراو هەن كە بە هەندێك تۆمەت و بنەما تۆمەتباركراون كە جێگای نیگەرانی ئێمەن”.

لەبارەی كەركوكەوە، ئاماژەی بەوەدا کە،” هەموو هاوكارییەكمان كردووە بۆ سەرگرتنی دیالۆگ لەنێوان پێكهاتەكاندا و داواشی لە بەرپرسانی شارەكە كرد هیچ دەرفەتێك لەو ڕوەوە لەدەستنەدەن”.

دەربارەی شەنگال-یش ئاماژەی بەوەكرد،” هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ڕێككەوتنەكەی ئۆكتۆبەری ڕابردوو جێبەجێبكرێت كە تائێستا جێبەجێنەكراوە، دوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە شەنگال پێویستی بە ئاوەدانكردنەوەیە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی عێراق، جەختیكردەوە كە،” پێویستە هەڵبژاردنێكی متمانەپێكراو ئەنجامبدرێت و ڕێگە بەهەمووان بدرێت چاودێریی هەڵبژاردنەكە بكەن بۆ ئەوەی متمانەی پێبكرێت و، پڕۆسەكە لەسەر بنەمای ڕاستییەكان بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراقییەكان داوادەكەن هەڵبژاردنەكە بەبێ كێشە و بۆ یەكلاكردنەوەی گرفتەكان بەڕیوەبچێت، تا توڕەیی خەڵك بڕەوێتەوە و یەكێتی و هێز لەناو خەڵكی عێراق دروستببێت. دوپاتیشیكردەوە، دەبێت هەڵبژاردن بۆ خەڵكی عێراق بێت و خەڵك بڕیاری لێبدات.

سەبارەت بەو تاوانانەش بەمدواییە دەرهەق بە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسان كراون پلاسخارت ئاماژەی بەوەكرد، جەختمان كردەوە لەسەر ئەوەی تاوانەكان سنوورداربكرێن.

دەربارەی لێكۆڵینەوەكانیش لەو تاوانانە وتی، پێمانوایە ئەنجامەكان وەكو پێویست نەبوون و لیژنەكانیش نەیانتوانیوە دەستنیشانی لایەنی ئەنجامدەر بكەن، وەك ڕفاندن و كوشتن و ئەشكەنجە كە نابێت چاوپۆشی و ڕێگەی پێبدرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button