پسپۆڕی فڕۆكە ( ئێف ١٦ )كانی عێراق دەكشێنەوە

لڤین:

دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، لە ساڵی ( ٢٠١١ )دا حكومەتی عێراق دەستیكرد بە كڕینی فڕۆكەی ( ئێف ١٦ ) لە ئەمریكا، راگەیاندنی گرێبەستی كڕینی ئەم فڕۆكانە كە بەهاكەیان ملیاران دۆلار بوو، وەكو سەرەتای قۆناغێكی نوێی پەیوەندی سەربازی نێوان عێراق‌و ئەمریكا لێكدرایەوە.

لە ئێستادا و پاش چەند ساڵێک بەار هێنانی ئەو فڕۆکانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، كۆمپانیای ( لوكهید مارتن ) كە كاری نۆژەنكردنەوەی فڕۆكە ( ئێف ١٦ )ـەكانی عێراق دەكات، رایگەیاند،”بەهۆكاری ئەمنیی، كارمەندەكانی كە لە بواری نۆژەنكردنەوەی فڕۆكە ( ئێف ١٦ )ـەكاندا كاردەكەن، لە بنكەی (بەلەد)ی ئاسمانی عێراق دەكێشێتەوە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، بنكەی ئاسمانی ( بەلەد ) ئەو بەڵێندەرانەی كۆمپانیاكەی تێیدایە، كە رۆڵی یەكلاكەرەوە دەبینن لە پاڵپشتیكردنی ئۆپراسیۆنی فڕۆكە ( ئێف ١٦ )ـەكانی عێراق دژی چەكدارانی داعش.

جۆزێف لاماركا جۆنیۆر بەرپرسی پەیوەندییەكان لە كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا، ئاماژەی بەوە داوە کە،” بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریكا‌و بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی سەلامەتی كارمەندان لە سەروی ئەولەویەتی كارەكانمانەوەیە، كۆمپانیای لوكهید مارتن كارمەندانی تیمی ئێف 16 دەگوازێتەوە كە بارەگاكەیان لە عێراقە”.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی ( نیویۆرك تایمز )ی ئەمریكی، بەرپرسەکە، جەختی لەوە کردووەتەوە،” كۆمپانیاكە ( ٧٠ ) فەرمانبەری لە بنكەی بەلەد هەیە، ( ٥٠ ) فەرمانبەریان دەگوازرێنەوە بۆ ئەمریكا‌و ( ٢٠ ) فەرمانبەریش رەوانەی هەولێر دەكرێن لە هەرێمی كوردستان”.

ئەمە جاری یەكەم نییە ئەم كۆمپانیایە كارمەندەكانی لە عێراق دەكێشێتەوە، ساڵی رابردووش كە بەهۆی كوژرانی قاسم سولەیمانییەوە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا‌و ئێران گژی تێكەوت، كۆمپانیاكە فەرمانبەرەكانی لە عێراق كشاندەوە.

بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە،” كۆمپانیاكە بەهۆی ئەو هێرشە موشەكییە بەردەوامانەی كە دەكرێتەسەر بنكەی بەلەد، فەرمانبەرەكانی دەكێشێتەوە، هەوڵە بەردەوامەكان بۆ قایلكردنی كۆمپانیاكە بە هێشتنەوەی فەرمانبەرەكانی، شكستی هێناوە، كاتێك داوایان لێكراوە بڕیاری كشانەوەیان لە عێراق دوابخەن، وتویانە لەماوەی مانگێك بۆ سێ مانگدا دەكشێینەوە، بەڵام هەركارتێك توانیتان پارێزگاریمان لێبكەن، دەگەڕێینەوە بۆ عێراق”.

لە درێژەی هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتوە،” بڕیارەكەی كۆمپانیا ئەمریكییەكە جارێكی تر تیشك دەخاتەوە سەر بێتوانایی حكومەتی عێراق لە جڵەوكردنی میلیشیاكان، ئەمەش دوای نزیكەی ساڵێك دێت لە دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی لە پۆستی سەرۆك وەزیران‌و بەڵێنەكانی بۆ كەمكردنەوەی هەژموونی ئێران”.

هەروەها ڕۆژنامەکە نوسیویەتی،”پێشبینی دەكرێت بڕیاری كۆمپانیای ( لوكهید مارتن ) بۆ كشاندنەوەی فەرمانبەرەكانی لە بنكەی ( بەلەد ) ببێتە هۆی راوەستانی بەشێكی تر لە فڕۆكە ( ئێف ١٦ )ـەكانی هێزی ئاسمانی عێراق، ئەمەش جارێكی تر گومان لەسەر توانای عێراق دروست دەكات لە روبەڕووبونەوەی چەكدارانی داعش بەبێ وەرگرتنی یارمەتی‌و پاڵپشتی لە ئەمریكا”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button