كونسوڵخانەی بەریتانیا بەیاننامەیەكی دژی هەرێم دەركرد

لڤین:

كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بەیاننامەیەكی لەدژی هەرێم لەسەر سزادراوانی بادینان دەكرد و رایگەیاند،” بەریتانیا ئاگاداری بڕیاری دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەرێمی کوردستانی عێراقە لە کەیسی پێنج ڕۆژنامەوان و چاڵاكوانەكان، كە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ڕاگەیاندرا. نیگەرانین لە واووتنەکان دەربارەی کەموكوڕیەکانی کە ڕوویانداوە لە ماوەی دەستبەسەرکردن و پرۆسەی دادگاییکردنی پەیوەست بەم کەیسە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”لە پەڕاوی دادگا باسی کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵخانەی ووڵاتان کراوە، کە جێگەی سەرسوڕمانە، کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتە بیانیەکان تاوان نیە”.

‏لە کۆتایدا بەریتانیا داوای پابەندبوون و بەدواداچوونی وورد دەکات بۆ ئەم کەیسە و سەروەری یاسا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، کە ھەروەک لەتەواوی جیھان پەیڕەوکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button