بەشێكی بینای كۆنی دادگای سلێمانی فرۆشرا

لڤین:

بەشێكی بینای كۆنی دادگای سلێمانی فرۆشرا، بڕیارە دادگا بەشە فرۆشراوەکە جارێکی تر بە كرێ بگرێتەوە.

بەپێی هەواڵێک کە سایتی درەو  بڵاویکردۆتەوە، هەفتەی رابردوو بەشی عەریزەنوسەكانی بینای دادگای سلێمانی فرۆشراوە،روبەری ئەم زەوییە فرۆشراوە (360) مەترە، هەر مەترێکی بەبڕی (2 هەزار) دۆلار فرۆشراوە، كە تێکڕای نرخەکەی دەكاتە (720 هەزار) دۆلار.

بەپێی سایتەکە، دادگای سلێمانی هەوڵدەدات ئەو پارچە زەویەی كە فرۆشتویەتی و بیناشی تێدایە، لە خاوەنە نوێیەكەی بەكرێ بگرێتەوەو نەیرۆخێنێ، بۆ ئەوەی هاوشێوەی دۆسیەی قوتابخانەکان كاردانەوەو مشتومڕی میدیایی لەسەر دورست نەبێت

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button