چاودێری بازرگانی:

لە ڕەمەزاندا دەستمانگرتووە بەسەر 34 تۆن كه‌لوپه‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا

لڤین:

چاودێری بازرگانی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شتومەک و كاڵای به‌سه‌رچووی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشکرایکرد کە لەو مانگەدا دەستیانگرتووە بەسەر 34 تۆن كه‌لوپه‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا و 33 كۆگا و شوێنی بازرگانیشیان داخستووە.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سەر بە وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چالاکییەکانی خۆی له‌ مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا له‌ سنووری هه‌رسێ پارێزگای ھه‌ولێر و سلێمانی و دھۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشکراکرد.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سه‌ر به‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاند، له‌ مانگی ره‌مه‌زانی ئەمساڵدا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی سلێمانی، دهۆك و هه‌ولێر و گه‌رمیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 34 هه‌زار و 327  تۆن كه‌لوپه‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا گرتووه‌، هەروەها 33 كۆگا و دوكان و شوێنی بازرگانیشیان داخستووە.

چاودێری بازرگانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە زیاتر 9هەزار جار له‌ھه‌رسێ پارێزگاكه‌ی ھه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان تیمه‌كانی چاودێری بازرگانی سه‌ردانی شوێن و دوكان و مۆڵ شوێنه‌ بازرگانیه‌كانیان كردوه‌، هەروەها 197 سه‌رپێچی جۆراوجۆریشیان دیاریكردوه‌، به‌بڕی زیاتر 16 ملیۆن دیناری عێراقی سزای ئه‌و كه‌سانەشیان‌ داوه‌ كه‌ سه‌رپێچیان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button