هەوڵی سیاسیمان هەیە بۆ گۆڕینی هاوکێشەی سەرۆکایەتی

لڤین:

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق ڕایگەیاند،گۆڕانکاری لە هاوکێشەی دەسەڵات دەکەن لە عێراقدا و دەبێت سوننە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی التغییر ڕایگەیاند”بەداخەوە لەدوای ساڵی 2003وە هاوكێشەیەك جێگیركراوە كە پۆستی سەرۆك وەزیران لای شیعە بێت، سەرۆك كۆمار لای كورد‌و سەرۆكی پەرلەمان لای سوننە”.

وتیشی”ئەمە لەكاتێكدایە یەكەم سەرۆك كۆمار لە دوای 2003وە سوننە بوو ئەم هاوكێشەیە دەبێت بگۆڕدرێت”.

حەلبوسی ئاشکرایکرد”هەوڵی سیاسیمان هەیە بۆ گۆڕینی ئەم هاوكێشەیە، دەبێت سوننە رۆڵی خۆیان لە وڵاتدا بگێڕن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button