تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان وەڵامی پارێزەرێکی پارتی دەدەنەوە

لڤین:

تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە و وەڵامی پارێزەرێکی پارتی دەدەنەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان، وەڵامی قسەکانی پارێزەر غازی زەنگەنە کادیری نوسینگەی ڕێکخستنی پارێزەران و مافپەروەرانی لقی دووی پارتی دەدەنەوە کە لە کەنالی ڕووداوەوە سەبارەت بە سزادراوانی بادینان کردی.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان

بۆ برا و هاوپیشەی بەڕێزمان پارێزەر غازی زەنگەنە کادیری نوسینگەی ڕێکخستنی پارێزەران و مافپەروەرانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەڕێزت پارێزەری هیچکام لەو سزادراوانە نیت!؟

ھیچ پەیوەندیت بەدەعواکەوە نیە چونکە وەکیلی ھیچکام لە لایەنەکانی تری دەعواکەش نیت! لام سەیرە بۆ کەسێکی غەیرە کە لە هۆڵی دادگا نەبوبێ چۆن رێگا بەخۆیان دەدەن شتێک بلێن لە میدیا کە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیەو ئاگاشیان لێ نیە!!؟

لە بەرنامەکەتان ئەمشەو لەگەڵ ڕەنج لە کەناڵی ڕوداو زۆر بە دڵنیاییەوە و تەحەداشت کرد کە گوایا لە قۆناغی لێکۆڵینەوە لە سزادراوانی بادینان ئێمە وەک پارێزەرانی سزادراوان حزورمان هەبووە لەکاتی تحقیق کردن و واژۆی ئێمە لەسەر ئیفادەکاندا هەیە من لام سەیرە چۆن ئاوها بە سیقەوە باسی ئەو بابەتە دەکەی!!؟ بەڕێزەکەم بۆ جەنابت و تەواوی ڕای گشتیش ڕای دەگەیەنم منیش تەحەدا دەکەم کە ئێمە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە جگە لەوەی حزورمان نەبووە تەنانەت بۆ یەک چرکەش ڕێگامان پێ نەدراوه سزادراوانی بادینان ببینیین، پاشان گوایە یەکێک لە سزادراوان وتبێتی من ویژدانی خۆم ئاسودە دەکەم دان بە تاوانەکەم دەنێم بەهیچ شێوەیەک شتی وا نەووتراوە و دۆسیەکەش مەوجودە فەرموو با پێکەوە لەگەڵ دوو پارێزەری بێ لایەن و کاک رەنج بچیین سەیری بکەین، گلەییەکیش بۆ ڕوداو و بەڕێز مامۆستا ڕەنج لەپێناو راگرتنی هاوسەنگی دەبوایە میوانداری یەکێک لە ئەندامانی تیمی پاریزەرانی سزادراوانی بادینانی بکرادیە !؟ سەبارەت بەوەی کە هەموو دادوەرەکان ئیمزایان کردیە لەسەر بڕیارەکە خۆ ئەوەی ئەلف و بێی قانون بزانێ دەزانێ کە ئیمزاكردن لەسەر بڕیار بەپێی قانونی (اصول محاكمات)ە و رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە و ناکرێ كۆنوسی بڕیارەكە بڵاوبكرێتەوە ئەگەرنا بەروونی دیارە کە کێ ڕای هەبووە لە پەسەند کردنەکە و کێش دژ بووە .

بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێكە هەوڵی زۆر دەدرێت كەیسی گیراوانی بادینان بەلاڕێدا ببرێت و لای هەموانیش ئاشکرایە و بریارەکە بە ڕوونی نوسراوە بەزۆرینە لە تەواوی میدیاکانیشدا بلاوکراوەتەوە.

بەڵام بڕیاری دادگا وایە دەبێ دواجار ھەموو دادوەرەکان ئیمزای بکەن ئەگەر بە ڕێکەوتنی ھەمووان دەربچێ دەنوسرێ بە اتفاق ئەگەر ھەندێکیان مخالف بن دەنوسرێ بەزۆرینە و کۆنوسی ڕاکانیان راناگەیەنرێ.

لەگەڵ دووبارە ڕێزم

تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button