سێیەم بەشەخۆراك بۆ مانگی چوار دابەشدەكرێت

لڤین:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەكاریی بۆ دابەشکردنی سێیەم بەشە خۆراک، بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ دەکەن.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، بڕی 360 تۆن زەیت 225 تۆن شەكری ئامادە كردوە.
وەزارەتی بازرگانی ڕوونیشیکردوەتەوە کە ئەو ماددە خۆراكیانەی ئامادە كراون وەك بەشی سێیەم بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.