ڕەهێڵ فەرەیدون زانیاریی لە بارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە دەخاتەڕوو

لڤین:

دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات کە ئێستا خەڵک زیاتر لە جاران بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ڕوو لە بنکەکان دەکەن، دەشڵێت: دەستکراوە بە پـێدانی دۆزی دووەم، هاوکات ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو دوو کەسە دەدات کە دوای وەرگرتنی ڤاکسین یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و یەکێکیشیان توشی شەلەل بووە.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، زانیاریی لە بارەی وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاوڵاتیانەوە دەخاتەڕوو.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەربارەی گەیشتنی ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە “بەڵێ ڤاکسینەکان وەکو پێشتریش ئاماژەی پێدراوە ئەو سێ جۆرەیە کە حکومەتی عێراقی بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات کە ئەوانیش سینۆفارم و ئەسترازێنکا و فایزەر، زیاتریش هاوڵاتیان پرسیاریان لەسەر دۆزی دووەم هەبوو بۆ ماوەی سێ هەفتە مەسەلەی سینۆفارم لەگەڵ فایزەر بە تایبەتی چونکە ئەسترازینکا ماوەیەکی دوورودرێژترە لە دوو بۆ سێ مانگە، لە ئەمڕۆ و دوێنێوە سلێمانی دۆزی دووەم دەستیپێکردووە، هەولێر و دهۆکیش لە بەیانیەوە دەستپێدەکەن بۆ دۆزی دووەمی ئەو ڤاکسینانەی کە لێدراوە پێشتر و کاتەکەی هاتووە بەکار بهێنرێت”.

سەبارەت بە دواکەوتنی ژەمە دووەمی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان د. ڕەهێڵ فەرەیدوون وتی “دواکەوتنێکی وانییە، یەکەم جار کە ڤاکسینەکان لێدراو سەرەتا چینیەکە بەدیاری بڕێکی کەم هات لە ڕێگەی کونسوڵگەری چینەوە دواتر کە ئەسترازێنیکا هات کۆمەڵێک قسە و باسی لەکەناڵەکانی دنیای دەرەوە و وەستانی لەلایەن هەندێک وڵات و بەکارنەهێنانی ئەمە دوودڵیەک و ترسێکی زۆری لای هاوڵاتیان دروستکرد بۆیە سەرەتا هەموویان پەرۆشی ڤاکسینی فایزەر بوون بێت کە فایزەرەکە هاتوو و وردە وردە ئەویش هەندێک نیشانەی سادەی دوای لێدانەکەی هەیە کە تا و ئازاری قۆڵ و کۆمەڵێک شتە، بەشێک لە هاوڵاتیان توانیوییانە تێبگەن کە جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەسترازێنیکا و فایزەر نییە”.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەلامەتی جۆرەکانی ڤاکسین کرد، لەو ڕوەوە وتی” ڤاکسینە چینیەکەش (سینۆفارم) ئەو خراپە نییە کە باسی لێوە دەکرێت لە ڕووی سەلامەتیەوە لە ڤاکسینەکانی تر باشترە بەڵام لە ڕووی کاریگەریەوە کەمترە بۆیە نزیکەی هاوڵاتیان مەترسیان کەمترە و بە شەپۆلێکی بەربڵاوتر ڕووبەڕووی سەنتەرەکان دەبن بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن ئەمە خاڵێکە لە سەرەتا کەمبوو دواتر خێرابوو، دووەم خاڵ ئێمە سەرەتا بانگەوازمان کرد چەند ڕۆژێک لە دوای یەکەم لێداندا ئێمە ئەو ئەپلیکەیشنەی وەزارەتمان داناوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان وەکو فیزەکارتێک بەکاربهێنن وەکو پاسپۆرتێک بۆ سەفەرکردن یەکەمجار هاوڵاتیان بەکاریان نەدەهێنا سەرەتا لە هەولێر زیاتر بەکاردەهێنرا دواتر وردە وردە لە سلێمانیش ئەمەش بۆخۆی هۆکارێکی ئەوە بوو کە تۆزێک ئەم شتانە ناڕێکی یاخود وەکو پێویست ژەمەکانیان دانەئەنرا بۆ وەجبەی دووەم بەڵکو بە خەڵکی تر دەدرا بەڵام ئەمانە ڕێکخراونەتەوە وەکو باسمکرد سلێمانی و هەولێر و دهۆک دۆزی دووەم لێدەدرێت، دواکەوتنەکەشی چەند ڕۆژێکی کەمە و لە ڕووی زانستیەوە گرفتی نییە.”

د. ڕەهێڵ فەرەیدوون ئاماژەی بەوە کرد ئێستا بەدەمەوەهاتنی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین باشترە، لەو ڕوەوە دەڵێت “ئێستا باشترە هاوڵاتیەکی زۆر بەرەو ڕووی وەرگرتنی ڤاکسینە چینیەکە دەڕوات دەزانێت لە هەمووی سەلامەترە هەرچەندە کاریگەریەکەی کەمترە، فایزەر و ئەسترازێنیکا ئەو جیاوازیەی نییە کە باس لەوە دەکرێت خەستبوونەوەی خوێن دروستدەکات هەمان ڕێژە دەیکەن هەرچەندە چەند حاڵەتێکی سادە کێشەی تێدایە لە کۆیە کەسێک مرد لە دوای لێدانی ڤاکسینەکە و لە سلێمانیش کەسێک توشی شەلەل بووە ئەوە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچووندان تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە”.

(واتە ئەو دوو کەیسەی باستکردپەیوەندی هەبوو بە وەرگرتنی ڤاکسینەکەوە؟) لە وەڵامدا د. ڕەهێڵ فەرەیدوون وتی “یەکەم ناتوانرێت بوترێت پەیوەندی نییە و ناشتوانرێت دڵنیایی هەبێت کە هۆکارەکەی ئەوەیە، ئەوەی کۆیە کە مردووە ئەوە ناتوانرێت بسەلمێنرێت چونکە کەسەکە مردووە و هەندێک شیکاری بۆ دەکرێت بەڵام هەندێک شیکاری هەیە بە ئاسانی بەدەست ناگات، دووەمیش نەک لای ئێمە هەتا ئێستا لە دنیاشدا ناتوانرێت بە ئاسانی لە ماوەیەکی کورتدا دوای بەکارهێنانی ئەم جۆرە ڤاکسینە یان هەرجۆرە ڤاکسینێکی تر بڕیار بدرێت کە هۆکارەکە ئەمەیە بۆ خەستبوونەوەی خوێنەکەش کە لە بەریتانیا ئەسترازێنیکا چەند کەسێکی کوشت لەوەش ناتوانرێت دڵنیا بن (WHO) ڕوونکردنەوەی دا، ئەوەی سلێمانی من لەگەڵ کەسوکاری نەخۆشەکە پەیوەندیان پێوەکردووم و قسەم لەگەڵیان کرد و هەم لەگەڵ بەرپرسی ئەو تاقیگەی سلێمانی لە شیکاریکەیە، شیکاریەک ماوە بکرێت بۆئەوەی لەوە دڵنیابنەوە کە ئەم هۆکارەیە بۆتە هۆی ئەم شەلەلە.”

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی وت ” ئەوەی شیکاریەکە ڕۆژی پێنجشەمە داوایانکردبوو بچێتە دەرەوەی وڵات بیکات لە هەوڵی ئەوەدابووین کە خۆمان سامپڵەکەی لێوەرگرین و حکومەت بینێرێت نەک هاوڵاتیەکە وەکو باسمکرد هەموو شتێک لەبەردەستدا نییە دڵنیابین لەوە بەڵام ئێستا داواکراوە شیکاریەکی تری بۆ بکرێت و سامپڵی لێوەرگیرێت و بچێتە دەرەوەی وڵات تورکیا بێت یان ئوردەن لەوێ ئەگەر ئەو شیکاریە بەو ئەنجامە بێتەوە کە چاوەڕوانکراوە ئەوا دەکرێت بلێێین بەڵێ هۆکاری ئەو شەلەلیە ئەوەیە بەڵام ناکرێت و ناتوانرێت لە ئێستادا ئەو قسەیە بکرێت.”

ئایا هیچ گەرەنتییەک هەیە بۆ ئەوکەسانەی توشی لێکەوتە خراپەکانی ڤاکسین دەبن؟ لە وەڵامدا بریکاری تەندروستی هەرێمی کوردستان وتی” ئەمە ڕێکاری خۆی هەیە ئەو جۆرە کارانە و یاخود لێپێچینەوە و غەرامەکردنی ئەو شوێنانە کارێکی ئاسان نییە بەڵام کۆمەڵێک (regulations) ڕێکاری خۆی هەیە کە هەم کۆمپانیاکە و هەم (WHO) دەبێت یەقین ببنەوە کە بەڵێ ئەمە هۆکارەکەیەتی وەکو وتم ئەگەر ئێمە بتوانیین یەکلایی بکەینەوە ئەو کاتە بە دۆکیومێنت یەکلاییی دەبێتەوە ئەو کاتە حکومەتی هەرێم دەتوانێت لە ڕێگەی WHOوە لە ڕێگەی بەغدادیشەوە ئەو کاتە داوا یان سکاڵا تۆماردەکرێت، ئەنجامەکە بەپێی یاسا چی دەردەچێت ئەو کات ئێمە هاوکاردەبین و پەیوەندیشمان بە ڕێکخراوی WHO کردووە حاڵەتی وەها هەبێت وەکو وتم ڕێکار و ڕێکخستنی خۆی هەیە کە دۆکیومێنتەکان کران و ئامادەبێت دەتوانیین جێبەجێی بکەین، وە لەگەڵ بەغدادیش بە هەمان شێوە لەسەر خەتیین. WHO لەکوردستان نوێنەری هەیە و بێگومان لە بەغدادیش سەرپەرشتی دەکەنبە هەردوولا ئیشمان کردووە.”

د. ڕەهێڵ فەرەیدوون ئاماژەیبەوەشکرد” ئەوەندە ئاگادارین بەغداد ئێستا خەریکی گرێبەستێکی دیکەشە و لە تەواوبووندایە لەسەر فایزەر بۆ پێکوتەی تر ئەگەر ئەوەش نەکات ئەوەی کە کردوویەتی لە ئەسترازێنیکا و لە سینۆفارمیش گرێبەست دەکات هەفتەی ڕابردوو بە فەرمی سینۆفارم لە زۆر وڵات بەکاردەهێنرا بەڵام کۆتایی هەفتەی ڕابردوو WHO ش پەسەندی کرد و وتی سینۆفارمیش وەکو شەشەمین ڤاکسینی تایبەت بەکۆرۆنا تەواو ئیقرارکراو لە هەموو دنیا بووە بە کڕین و مامەڵە پێکردنی، ئەو گرێبەستانەی کراوە و چینەکەش بەڕێوەیە.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button