بەڕاستی کارەساتە!

وەرگیراوە لە فەیسبووکی ئازاد مەلا نەبی

هەموو ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰ – ۲۰۲۱، بۆ پۆلە ناکۆتاکان واتا پۆلی ۱ ی بنەڕەتی تا ۱۱ ی ئامادەیی تەنها ۳٦ ڕۆژ دەوام هەبووە. ئەویش بەشێوەی ڕۆژێک نا ڕۆژێک ، واتا لەو ماوەیەک تەنها ۱٨ ڕۆژ ، ئەگەر ڕۆژەکانی هەینی لێ دەرکەین. ۱٤ ڕۆژ دەمێنێتەوە کە دەکاتە دوو هەفتە بەتەواوی دەوام کراوە.

وەکو مامۆستایەکی ئامادەیی، بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە ماوەی ئەو چواردە ڕۆژە چیمان کردووە با یەک نموونەتان بۆ باس بکەم.

بابەتی مافی مرۆڤی پۆلی ۱۰ ی زانستی و وێژەیی ، بەگوێرەی پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەم ساڵی خوێندن، بە دوو هەفتە تەنها یەک بەشە وانە دانراوە . واتا لەماوەی ۱٤ ڕۆژ دەوامی ئەم ساڵی خوێندن تەنها یەک وانەم پێ گوتوون. کەچی چەند ڕۆژێکە وەزارەتی پەروەردە داوای لێکردووین وەک ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ(۰ ۲) نمرەی نووسینەکی مانگانە و( ۱۰) نمرەی هەڵسەنگاندنی مانگی یەکەم و (۱۰) نمرەی هەڵسەنگاندنی مانگی دووەم بۆ هەموو خوێندکاران و لەگشت بابەتەکاندا  داخیلی سیستەمی ئەلیتکرۆنی نمرەکان بکەین.! بێ ئەوەی پێمان بڵێن چۆن و لەسەر چ بنەمایێک نمرە دابنێین؟؟

بەکورتی وەزارەت بە ناڕاستەوخۆ داوامان لێ دەکات بە میزاجی شەخسیی خۆمان و لەخۆڕا و وەک عەرەب دەڵێن عەلە بابەڵڵا، نمرە بۆ خوێندکاران دابنێن . ئاخر لە پەنجا و شەش خوێندکاری پۆلی دەی زانستی و وێژەیی کە ئەم ساڵ بۆ ئامادەییەکەمان  هاتوون، هێشتا ناوی ۱۰ خوێندکار نازانم، کەواتە چۆن و لەسەر چ بنەمایێک ئەو نمرانەیان بۆ دابنێین.؟!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button