دوو کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

لڤین:
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سهیدسادق- ههڵهبجه، گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە لەجۆری پێکدادان بووە لە نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب، ماتۆڕسكیلهكه دوو سەرنشینی لەسەر بووە و دووسەرنشینەکەی بە سەختی برینداربوون، بەڵام دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیان، گیانیان لەدەستداوە.
دوای ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەسەر رووداوەکە دەستبەسەرکراوە و هاتووچۆش هێڵکاری بۆ رووداوەکە کردووە و هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕهویی و بێئاگایی لهڕهوشی شهقامهكه گەڕاندووەتەوە.