پەیوەندیدار بە سزادانی ئازادیخوازانی بادینان

لڤین:یوسف محمد

(٢)

ئامانج تۆقاندن و سەرکوتی سیاسییە

ئاشکرایە کە تەنها ئەو جوامێرانەی حوکم دراون یان لە زیندانن و چاوەڕێی حوکمن ئامانج نین، بەڵکو پەیامەکە بۆ هەمو جوڵەیەکی سیاسی و مەدەنی و کۆی هێزەکانی دەرەوەی پارتی و تەنانەت ناو پارتیشن.

دەسەڵاتی زاڵی ناو پارتی ئەیەوێ لەڕێی سزای ئەم چەند کەسەوە ترس و تۆقاندن بڵاو بکاتەوە و، بە خەڵک بڵێ کە تەنانەت ئەگەر لە گروپ چات و کۆمێنت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ڕەخنە و ناڕەزایەتی هەبێ سەرکوتی دەکەن کە ئەمەش ڕێک تیرۆر و تۆقاندنی دەوڵەتە.

لە زوەوە پارتی ئەیەوێ ئەوە لە هەولێر و بادینان تەرویج پێ بکات کە (پاراستن) هەمو کوچە و قوژبنێکی گرتوە و ئاگای لە هەمو شتێکە، لەکاتێکدا ئەوە ناڕاست بو و ئەو هەمو خەرقە ئەمنییانەی لە ماوەی رابردو هەبون دەرخەری ناڕاستیی ئەو هالەیەن کە پارتی ئەیەوێ بۆ دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی دروستی بکات.

دەسەڵاتی باڵادەستی ناو پارتی ئەیەوێ هەرچی زیاتر سنوری دەسەڵاتی خۆی تۆخ بکاتەوە و هەمو دەنگێکی ناڕازیی تیا خەفە بکات و، کۆی ململانێ سیاسییەکانی هەرێم بخاتە دەرەوەی سنوری خۆی.

بۆیە بەرەنگاربونەوەی سزای ئازادیخوازانی بادینان، ئەرکی هەر کەس و هێزێکە کە بڕوای بە یەکپارچەیی خاکی هەرێم و درێژەدان بە ململانێی سیاسیی ئاشتییانە هەیە. ئێستا بەم چالاکوان و میدیاکارانە دەستیان پێکردوە، بەری پێنەگیرێت پەل دەهاوێ بۆ سەرکردەی لایەنەکانی تر و تەنانەت هەر دەنگێکی ناڕازی لە ناو پارتیش.

دەرکردنی لێبوردنی تایبەتیش دوای سزادانی بەندکراوانی بادینان، هەر هەمان مەبەست بەدی دێنێ و، چەکی سزای سیاسی لەڕێی دادگاکانەوە دەکاتە چەکێکی ئامادە بۆ هەر ئازادیخوازێک کە بیەوێ سەر بەرز بکاتەوە. دەرکردنی مەرسومی لێبوردنی تایبەت بۆ ئەم ئازادیخوازانە تەواو کردنی ئەو تاوانەیە کە بەرامبەریان کراوە.

ئەو بڕیارە ناڕەوایانە کە پڕن لە کەموکوڕیی یاسایی و دادوەری و، لە لایەن کەسانێکەوە دەرکراون کە هەندێکیان هەر لە بنچینەوە مەرجی دادوەرییان لەدەست داوە، پێویستە هەڵبوەشێنرێنەوە و بە نەبو دابنرێن، نەک شەرعییەتیان پێبدرێ.

(٣)

قۆرخ کردنی کاری دیبلۆماسی

باس کردنی پەیوەندیی قونسوڵخانەکان لەگەڵ میدیاکاران و چالاکانی بواری مەدەنی، سەرباری ئەوەی خراپ بەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم شکاوەتەوە، بەڵام هەڵەی بێمەبەست نییە. دەسەڵاتدارانی هەرێم لە زوەوە قەڵسن بە پەیوەندیی دیبلۆماتکارانی وڵاتانی رۆژاوا لەگەڵ دەنگە ناڕازییەکانی هەرێم.

وروژاندنی ئەم پرسە لە پڕۆسەی سزادانی چالاکانی بادینان، پەیامە بۆ هەمو ئەوانەی پێیان وایە کە بە پەیوەندی و سەردانی نوێنەرایەتیی دەوڵەتە دیموکراسییەکان پارێزبەندییان دەبێ لە سەرکوت کردنی سیاسی.

بە هەمان شێوە پەیامی ناڕەزایەتییە بۆ نوێنەرایەتییەکانی دەوڵەتان لە هەولێر، کە ڕەنگە پێشتریش بە ڕێی جیاواز لەگەڵیان باس کرابێ. هەڵبەت ئێستا دیبلۆماسی تەنها لە چوارچێوە تەقلیدییەکەیدا نەماوەتەوە کە دیبلۆماسیی دەوڵەتی و رەسمییە، بەڵکو ئێستا چەندین بواری تری دیبلۆماسی هەن، وەک دیبلۆماسیی پەرلەمانی، دیبلۆماسیی بواری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دیبلۆماسیی مرۆیی، دیبلۆماسیی وەرزشی، دیبلۆماسیی زانستی، دیبلۆماسیی گشتیی .

دەسەڵاتدارانی هەرێم ناتوانن بەر بەم بەرەوپێشچونانە بگرن و، باس کردنی ئەم بابەتە هێندەی تر کاردانەوەی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە کەیسی سزادانی ئازادیخوازانی بادینان گەورەتر و توندتر کرد.

پارتی لە مێژە ئەیەوێت بواری دیبلۆماسیی هەرێم قۆرخ بکات. کە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوین، بەتایبەت ئەو کاتەی دوای داخستنی پەرلەمان چەند سەردانێکی ڕەسمیمان بۆ دەرەوە ئەنجامدا، پارتی زۆر هەوڵیدەدا کە جوڵە دیبلۆماسییەکانمان سنوردار بکات، بەڵام لەم هەوڵانەیان سەرکەوتو نەبون.

#ئازادی_بۆ_رۆژنامەنوسانی_بادینان
‏#Freedom_fo_the_Badinan_Journalists
#الحرية_لصحفيي_بادينان
‏#روزنامەنگاران_بادینان_را_آزاد_کنید



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button