شارەوانی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکەوە ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

پاش بڵاو بوونەوەی وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان، کە تێدا نوسرابوو،” نوێترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ یەکێک لە کۆڵانەکانی هەواری تازەی سلێمانی، بەدرێژایی ( ٣٥ ) مەتر جێبەجێکرا، کاردانەوەی زۆری بەدوادا هات و، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، سەبارت بەو وێنەیە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاندووە، ” ئە‌م قیرتاو كردنە‌ ھیچ پە‌یوە‌ندی بە‌سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی وە‌نیە‌ ،”

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە،”بە‌داخاوە‌ كە‌ناڵێكی خاوە‌ن ئە‌زمون لە‌گە‌ل كۆمە‌ڵێك سایت وپە‌یجی دیار ئە‌م وینە‌وە‌و ھە‌واڵە‌ بلاودە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌بێ گە‌راندنە‌وە‌ بۆ راست ودروستی بابە‌تكە‌ ”.

سەبارەت بە وێنەکە، شارەوانی ڕایگەیاندووە،”ئە‌وە‌ی لە‌وینە‌كە‌دا دیارە‌ قیری خاوە‌ن كارگە‌یە‌كی قیرە‌ لە‌سلێمانی كە‌چە‌ند گە‌ڵابە‌یە‌ك قیری زیادی ھە‌بوە‌ ناردویە‌تی بۆگە‌ركێك كە‌خزمە‌وكە‌سی خۆی لێ یە‌ قیرە‌كە‌ی ھە‌ڵ رشتوە‌”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە‌كاتی قیرتاو كردن ونۆژنكردنە‌وە‌ی شە‌قامە‌ كاندا، تیمە‌كانی شارە‌وانی وئامێری فاریشە‌و رۆڵە‌ وە‌ئە‌ندازیار وكرێكارانی دلسۆز دە‌بینریت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button