سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی:

ھە‌واڵی فرۆشتنی چە‌ند قوتابخانە‌یەک دورە‌ لە‌راستیە‌وە‌‌

لڤین:

پاش ئەوەی عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند، “ئێستاش بەبێ ئاگاداری پەروەردە دەیانەوێت حەوت خوێندنگای ناو شار بفرۆشن و جەختی كردوەتەوە، بە دڵنیایی ناهێڵین ئەم قوتابخانانەش بفرۆشرێت! بەبێ ئاگاداری پەرورەردە، بەبێ بەدیلی باشترو بە شێوەی نایاسایی”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشکردبوو،” هەریەك لە قوتابخانەكانی سەڵاحەددین و شەهید جەمال تاهیرن دوو لە دیارترینی ئەو حەوت قوتابخانەن كە بەوتەی ئەو هەوڵ بۆ فرۆشتیان دەدرێت”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

شارەوانی سلێمانی روونکردنەوە دەدات
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ھە‌واڵی فرۆشتنی چە‌ند قوتابخانە‌ و خویندنگایە‌ك دوورە‌ لە‌راستییە‌وە‌‌
لە‌زۆربە‌ی سایت كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵی فرۆشتنی چە‌ند قوتابخانە‌یە‌كی ناوشاری سلێمانی بڵاوكراوە‌تە‌وە‌ كە‌دوورە‌ لە‌راستییە‌وە‌
تە‌نھا دوو قوتابخانە كە‌ خوێندن بە‌زمانی توركی یە‌ وە‌خوێندن ساڵانە‌ بە‌ پارە‌یە‌
ئە‌م دووقوتابخانە‌یە‌ بە‌بریاری ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و بە‌ڕاوێژ لە‌گە‌ڵ وە‌زارە‌تی پە‌روردە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتی كە‌می قوتابخانە‌ وە‌ بە‌راویژكردن لە‌گە‌ڵ وە‌زارە‌تی شارە‌وانی وگە‌شتوگوزار
كە‌ ئە‌و دووقوتابخانە‌یە بفرۆشرێت بە‌زیادكردنی ئاشكرا
بە‌ڵام دواتر بڕیار دە‌رچوو بە‌ ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی فرۆشتنی لە‌گە‌ڵ راگرتنی زیادكردنكە‌
وە‌بڕیاری راگرتنی زیادكردنە‌كە‌ لە‌پە‌یجی فە‌رمی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی بڵاو كرایە‌وە لە‌بە‌رواری ٣ی ئایار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button