سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی:
بەشداربوونی دژە تیرۆری یەکێتی لە شەهیدکردنی قاسم سلێمانی دیعایەیە

لڤین:
سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، هەواڵی بەشداربوونی دژە تیرۆری یەکێتی لە شەهید کردنی قاسم سلێمانی بانگەشە و ئیدیعای میدیاکانە.
مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “هەواڵی بەشداربوونی دژە تیرۆری یەکێتی لە شەهید کردنی حاجی قاسم سلێمانی بانگەشە و ئیدیعای میدیاکانە”.
ئەو وتیشی “پێوسیت ناکات ئێمە قسەی لەسەر بکەین و وهڵامی بدهینهوە، چونکە دژە تیرۆری یهكێتی وەڵامیان داوەتەوە و روونکردنەوەی خۆیان بڵاوکردۆتەوە”.