ئامادەکاری پێدانی بەشە خۆراکی سێیەم بۆ مانگی نیسان دەکرێت

لڤین:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەکاری پێدانی بەشە خۆراکی سێیەم بۆ مانگی نیسانی سالی ٢٠٢١ دەکات.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،”رۆژی دوو شەممە رێککەوتی ١٠/٥/٢٠٢١ بەرێوبەرایەتی خۆراکی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی بازرگانی ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم ،بڕی ٣٦٠ تەن زەیت و وەھەروەھا ٢٢٥ تەن شەکر ئامادە کردوە بەمەبەستی دابەش کردنی بەشی سێیەم بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢١.وە لەرێی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشی سەر ھاولاتیان دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button