سۆفت پاوەری دژەتیرۆر و هه‌ڵه‌ی میدیاكانی پارتی

لە سیاسەتی وڵاتە زلهێزەکاندا شتێک هەیە پێی دەگوترێ (سۆفت پاوەر) کە ئەمە زۆر گرنگی پێدەدرێت، چونکە زۆر جار مەودای کارێکی دور و درێژت بۆکورت دەکاتەوە، یاخود شەرێکی گەورەت بە مەسرەفێکی کەم لەسەر لادەبا و بەسەرکەوتویی تیایدا دەتهێنێتە دەره‌وه، یاخود ده‌بێته ریكلامێكی زۆر كاریگه‌ر و به‌هێز زیاتر له توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كه هه‌یه‌تی، خودی ئه‌م سۆفت پاوه‌ره‌ش به تێپه‌ربوونی كات له هزر و لاشعوری مرۆڤ ده‌چه‌سپێت. بۆ نمونە ئێستا لە کوردستاندا لە هەر براندێکدا کە بگوترێ یابانی یاخود بەریتانییە بەتایبەت لە ئوتومبێل و تەکنەلۆژیادا، ئەوا گومانمان له لا نامینێ كە شتێکی باش و ئۆرجیناڵه و له‌كڕینیدا په‌شیمان نابین، هەروەها ئەمریکا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زلێهزێكی گه‌وره‌ی جیهانییه، به‌ڵام هەمیشە هه‌وڵیداوه وا بناسرێ کە گه‌وره‌ترین وڵاتی زلهێزە و وا پیشان ده‌دات كه هەرچی بیەوێ دەیکات و ده‌توانێ هەموو جیهان بەڕێوە ببات! له‌كاتێكدا ڕكابه‌ره‌كانیشی له‌وپه‌ری به‌هێزیدان، به‌تایبه‌تی روسیا و چین. بێگومان لە هزری ئێمەش دا ئه‌م سۆفت پاوه‌ره‌ی ئه‌مریكا دروستبووه و پێمان وایه ئەمریکا گەورەترین زلهێزە و هەرچی ڕکابەریەتی بکات ئەوا توشی شکست و له‌ناوچوون دەبێت، كه بێگومان بۆ ئه‌مه‌ش سینه‌مای ئه‌مریكی (هۆلیۆد) رۆلێكی گه‌وره ده‌گێڕێت، تاكو هه‌میشه ئه‌مریكا وه‌كو تاكه گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهانی پیشان بدات.
ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە هەڵەیە، چونکە ئەگەر سەیری واقعی رۆژگاری ئه‌مرۆمان بکەین بۆمان دەردەکەوێ كه ئەمریکاش ئەو زلهێزه نییە کە بتوانێ هه‌موو نه‌یارێكی شكست پێ بێنێ و له‌ناویبات، هه‌روەکو لە سۆفت پاوەرەکەیدا ئاوا ناسراوە، چونكه ئه‌گه‌ر سەیری ده‌وڵه‌تی مالیزیا و هه‌لوێستی خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی مالیزیا (مەهاتیر مەحەمەد) بکەین کە بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی سیاسەتی ئەمریکا دەبێتەوە و زۆر بە بوێرانە دژایەتی بڕیار و تێروانینەکانی (دۆناڵد ترەمپ)ی دەکرد! هەروەها ئەگەر سەیری ئەنجامی داگیرکاری ئەمریکا بۆ ئەفغانستان بکەین و سەیری ڕووبەڕووبوونەوەکانی تاڵیبان بکەین، دەبینین ئەمریکا دوای ئه‌و هه‌موو جه‌نگ و كاولكارییه دا، لە کۆتاییدا به‌شکست لێی هاتە دەر و ناچاربوو ڕێکەوتن لەگەڵ (تاڵیبان) بکات لە شەڕی ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆردا شکستی هێنا.
خودی ئەم قسەیەش لەوەوە دێت، کاتێک لە میدیاکانی دەرەوە و ناوەوەی کوردستاندا دژەتیرۆر تۆمەتبار دەکرێت بە چەند کردەوەیەک، ئەمڕۆ بە هەواڵی ئەوەی گوایەدژەتیرۆر هاوکاری ئەمریکای کردووە لە کوشتنی (قاسم سولێمانی)، خودی دژەتیرۆری کوردستانیش خۆیان لێی بێبەری کرد، هه‌روه‌ها تۆمه‌ته‌كه‌ش خرایه پاڵ (دژەتیرۆری یەکێتی)، هه‌ر له پێشتریش دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بویه‌وه كه دژه تیرۆری یه‌كێتی هاوکاری حکومەتی ئێرانی کردوە لە ڕوبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران لە تاران و ناوچەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان! سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، هەموومان لەبیرمانە لە 2014 کاتێک داعش نزیکی شاری هەولێر بۆوە و زۆربەی خەڵک شارەکەیان چۆڵکرد، ئەوا دژەتیرۆری یەکێتی هات بۆ پارێزگاریکردن لە هەولێر و ئازادکردنەوەی مەخموور! زیاتر لەوەش لە ڕۆژه‌كانی دواتردا له هەر میحوەرێکدا کاتێک دەگوترا دژەتیرۆر لە سه‌نگه‌ردایه، ئه‌وا لەم شوێنەدا هەست بە دڵنیایی و گرێنتی سەرکەوتنی کورد دەکرا لە شەڕی تیرۆرستانی داعش. زیاتر له‌وه‌ش، لە ئەنجامدانی چەند ئۆپه‌راسیۆنێک و ڕزگارکردنی چەند دیلێکی كوردی ژێر دەستی داعش دیسان بینیمان دژەتیرۆری یه‌كێتی بکەری ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوون.
بڵاو بونەوەی خودی ئەم هەواڵانەش باشترین ڕیکلامە بۆ دەرخستنی هێز و توانای دژەتیرۆر ، بێگومان سۆفت پاوەرەکەشی ڕوو لەزیاتر بوون دەکات بەبێ ئەوەی یەک دیناری تێدا سەرف بکات، چونكه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا داوایه‌كی ئاوا له‌دژه‌تیرۆر بكات، ئه‌وا مانای داننانه به كاریگه‌ری و گه‌وره‌یی ئه‌م هێزه!
خودی ئه‌م هه‌واڵانه‌ش لە هەڵەی میدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سه‌رچاوه‌ی گرتووه، کاتێک ئەوان بەناوی تۆمەتبارکردن و لێدان لە دژە تیرۆری یەکێتی، هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی هه‌واڵی لەمجۆرە، ئەمەش وادەکات کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان متمانەیان بەم هێزە زیاتر ببێت و لەگەڵیدا هەست بە بەرقراری ئاسایش بکەن، چونكه زیاتر گرنگی و به‌هێزی دژه‌تیرۆریان بۆروون ده‌بێته‌وه.
میدیاکانی سەر بە پارتی تەنها ئەم هەڵەیان نەکرد، بەڵکو لەپێشتریشدا بەهۆی زۆر هێرش کردنە سەر هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی (كاك لاهور شێخ جەنگی)، هه‌روه‌ها تۆمەتبارکردنی بەچەندین بابەتی جیاجیا، وایکرد ناوبراو سۆفت پاوەرەکەی زۆر بەهێز و گەورە دەرکەوێت، لەکۆتاییش دا ئەم سۆفت پاوەرە وایکرد هێزی ڕاستەقینەی خۆی له‌ناو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌ربخات و دەنگدەر و لایەنگری تەواوی بۆ پەیدا بێت و ببێتە خاوەنی دەنگی یەکەم لە کۆنگرە! خودی ئەم هێرشانەی میدیاکانی پارتی بوو بەجۆرێک لە ڕیکلام بۆ ناوبراو، کە ناوبراو لەوکاتەدا نه‌یده‌توانی به ملیۆنانی دۆلاریش ئه‌مجۆره ریكلامه بۆخۆی بكات، چونکە دەبێ بزانین هەمیشە مرۆڤەکان سەیری دژیەکەکان دەکەن، ناوبراویش هەڵگری فەلسەفەیەکه، کە بریتییه له نه‌چونه ژێر هه‌یمه‌نه‌ی پارتی، وە تەنانەت سەرکردایەتی کۆنیش بەوە تاوانبار دەکران کە کەوتونەتە ژێر هەیمەنەی پارتیەوە، خودی ئەم سۆفت پاوەرە و کارکردن لەسەر ئەم فەلسەفەیەش له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه وایکرد ناوبراو دەنگی یەکەمی کۆنگرە بەدەست بێنێ، کە بێگومان خودی ئەم هەواڵەی ئەمڕۆش دەبێتە هۆکارێکیتری بەهێز پیشاندانی دژەتیرۆری یەکێتی و خودی هاوسه‌رۆك.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێـته‌وه، ده‌بینین ئه‌مجۆره ده‌نگۆ و تۆمه‌تانه ده‌بن به ڕیكلامێكی گه‌وره و هه‌رزان بۆ هێزی دژه تیرۆر و خودی كاك لاهور شێخ جه‌نگی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ماندوبوون و تێچونێكی ماددی بێته سه‌ر، چونكه هێزێك له‌وجۆره له سه‌ر ئاستی حیزبێك په‌ره‌ی پێدرابێت و ببێته جێگای پشت پێبه‌ستانی زلهێزێكی وه‌كو ئه‌مریكا كه خاوه‌نی هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌رده‌م و چه‌كی پێشكه‌وتووه، بێگومان ئه‌مه متمانه و كارامه‌یی كارمه‌ندانی ئه‌م هێزه پیشان ده‌دات.
